
قەسەم بە دوو چاوی شینت بۆ دەگری بە نازان
تەوافی دەوری ئەوینت ڕێم دەگرن ڕێبازان
نەخۆش بی دەبمە سەرینت کوشتوومی بە نازان
لەبەر دەر کاتێ کەم شینت ڕێم دەگرن ڕێبازان
بەهاران هەولێر کیژانی ڕێم دەگرن بە نازان
لە کۆیە تا سلەیمانی ڕێم دەگرن ڕێبازان
ناهێڵن بچمە میوانی ڕێم دەگرن ڕێبازان
کاتێ دەستت دێتە دەستم ڕێم دەگرن ڕێبازان
کاتێ دەستت دێتە دەستم بۆ دەگری بە نازان
نەخۆش بی دەبمە سەرینت ڕێم دەگرن ڕێبازان
هاتووە لە هەمەدانەوە کراس ڕەش
دوو ئەگریجەی بەردانەوە کراس ڕەش
بە بای شەماڵ دەشنانەوە کراس ڕەش
بە بای شەماڵ ئەشنایەوە کراس ڕەش
کراس ڕەشە کراس ڕەشە کراس ڕەش
کراس ڕەشە بۆنی خۆشە کراس ڕەش
هەستە هەستە هەستە هەستە کراس ڕەش
لەبەر دەمما ڕامەوەستە کراس ڕەش
دەستە دەستە دەستە نەزەر کراس ڕەش
کراس ڕەشە کراس ڕەشە کراس ڕەش
کراس ڕەشە بۆنی خۆشە کراس ڕەش
کراس ڕەشە و بۆنی خۆشە کراس ڕەش
دەردی دووری و تەنیاییم زۆر چێشتووە
وەک ڕەوەندان بارم لێرە خستووە
ڕەنجەڕۆ خۆم کەژاڵم جێهێشتووە
خەفەتبارم خەمم لە لێو نیشتووە
هانی گوڵ چەپکێ گوڵ
بیدە لە بەر یەخەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت