خالید ڕەشید

لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت

بە دەنگی: خالید ڕەشید
ئەلبۆم: عاشقنامە
شێوەزار: سۆرانی
54
لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن
کێشوولەکان لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن
باڵندەکان لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن

ئەگەر هات و ونم کردی
ئەگەر هات و ئەم جیهانەی پان و بەرین
لە ژێر ساپیتەی بەیەکەوەی ڕانەگرتین
لە ژێر ساپیتەی ڕانەگرتین
کە گەڕامەوە کوردستان
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ
کانی هەموو بنارانت بە ناو دەکەم
کارمامزم زۆر خۆش دەوێن
کارمامزی پێدەشتانت بە ناو دەکەم

من تا مردن چیاپەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت بە ناو ئەکەم

لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن
کێشوولەکان لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن
باڵندەکان لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن
هۆنراوە: پەشێو