
وەرن جەرگم هەڵبدڕن دەبا گیانم ڕزگار بێ
سەروژێر ڕاخەری من هەر قوڕ و بەرد و دار بێ
ئەمان هەر بەو شەرتە من گەر چاوێکم لە یار بێ
ئای نیزام بۆخۆم نیزام لێرەکانە سەربازم
موبتەلای دوو چاوی بازم
سەفەرێکم گرتە بەر من ئیزنت لێ دەخوازم
وەرن جەرگم هەڵبدڕن بە دەبان و کوشتەری
چەند جێژوانم لەگەڵ کرد وەڵا بەر پەنجەرە و دوودەری
لێوئاڵ ئەلعان نامناسێ پێم دەڵێ برادەر کوێندەری
ئای نیزام بۆخۆم نیزام نیزام نیم و عەسکەرم
بەدبەخت و دەربەدەرم
هەموو عالەم دەیزانێ موبتەلای ڕەش ئەسمەر
ڕوحمی خودات لە دڵدا بێ کارێ بکە لات دەربەرم
هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە ئۆف جوانێ وەرە ژوور سەرم
بەجووت دەستم دەستۆ کەن کارێ بکەن من دەربەرم
ڕوحمی خودات لە دڵدا بێ کارێ بکە لات دەربەرم