
وەکوو هەنگی سەر هەڵاڵە
سەر بکەمە سەر گوڵاڵە
سنگی نێرگز هەڵبمژم
کەمەرەی تاڤگە بگوشم
ئەزانی کەی، ئەزانی کەی
هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی
کە ئازاد بوو نیشتیمانم
بەهارەکەی کوردستانم
ئیتر دەستی جوانی هونەر
دۆستی مۆسیقا و دەستی پەڕ
ئەنەینە ناو دەستی گەلان
ئەشی ئەڵێین لەگەڵ مەلان
ئەزانی کەی، ئەزانی کەی
هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی
کە ئازاد بوو نیشتیمانم
بەهارەکەی کوردستانم
با بە یەک دەنگ، بە یەک ئاواز
دەشت و چیا بخەینە پەرواز
بڵەین ئاشتی، ئاشتی بۆ گەل
دەنگ بداتەوە دەمی کەل
ئەزانی کەی، ئەزانی کەی
هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی
کە ئازاد بوو نیشتیمانم
بەهارەکەی کوردستانم