عەلی زەندی

ناڵەی نیوەشەو

بە دەنگی: عەلی زەندی
شێوەزار: سۆرانی
201
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

ئەرێ غەم بووە بە نانم گیانە غەم بووە بە بەرگم
ئەرێ غەم بووە نەشتەر گیانە چەقی لە جەرگم
ئەرێ غەم بووە بە نەشتەر گیانە چەقی لە جەرگم
هاوار چەقی لە جەرگم
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

ئەرێ کزەی چزەی زام گیانە گرپەی گڕەی دڵ
ئەرێ داخی دووری دۆس هاوار دوورکەوتەی مەنزڵ
گیانە دوورکەوتەی مەنزڵ
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

ئەرێ عەجەل هەڵمی گرت گیانە خستمییە نێو چایێ
ئەرێ مەل بە ڕێبواری گیانە بە لاما نایێ
هاوار بە لاما نایێ
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

ئەرێ هەستە وەرە لام گیانە لە جێی گشت کەسم
ئەرێ تۆی هێزی ئەژنۆی هاوار دارعەسای دەسم
وەڵڵا دارعەسای دەسم
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

بۆی کزەی کەباب سۆزی سینەی ڕێش
قرچەی برێشتەی جەرگی جەفاکێش
دڵ جە دەرووندا کەردەن وە بریان
وە مەرگت قەسەم تاسەی تۆم کریان

ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان

ئەرێ بۆی کزەی کەباب گیانە سۆزی سینەی ڕێش
ئەرێ قرچەی برێشتەی گیانە جەرگی جەفاکێش
هاوار جەرگی جەفاکێش
ئەرێ ناڵەی نیوەشەو گیانە باڵندەی هەڵساند
ئەرێ ئەویش لە تاوی گیانە من کەوتە گریان
هاوار من کەوتە گریان