دڵنیا خان

باکوور باشوور ڕۆژهەڵات

بە دەنگی: دڵنیا خان
شێوەزار: سۆرانی
219
باکوور باشوور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا یەک وڵات
ئەرێ تا ڕۆژاوا یەک وڵات
کرمانج و زازا و سۆران فەیلی و کەڵهوڕ و گۆران
کوردین و یەک میللەتین بێ جیاوازی و گۆڕان
باکوور باشوور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا یەک وڵات
ئەرێ تا ڕۆژاوا یەک وڵات

کاکەیی و سوننی و ئێزدی عەلەوی و ئەلحەق و ئێلی
بۆ کوردستان تێبکۆشین با ئاواتمان بێتە دی
باکوور باشوور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا یەک وڵات
ئەرێ تا ڕۆژاوا یەک وڵات

ئەوڕۆ ڕۆژی نەورۆزە کوردستانمان ڕەنگینە
هەموومان خەبات دەکەین بۆ ئەو وڵاتە شیرینە
باکوور باشوور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا یەک وڵات
ئەرێ تا ڕۆژاوا یەیک وڵات

جلی کوردی چەن جوانە سەرچۆپی پێ دەکێشین
هەڵکەین ئاڵای ئازادی و لێرە دوژمن بنێژین
باکوور باشوور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژاوا یەک وڵات
ئەرێ تا ڕۆژاوا یەیک وڵات