
لەبەر بێریە دانەمەڕێ/بانەمەڕێ
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لۆ لۆ
شل شل دەڕۆن بۆ لاپەڕێ
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
غەمبارم ڕەنجەڕۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ کوڕە غەمی مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلێ جوانێ مەیرۆ
کچکە جوانێ مەیرۆ
لەبەر بێریە نێو تیلەکۆ
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لۆ لۆ
قەدیان باریک چاویان هەڵۆ
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
غەمبارم ڕەنجەڕۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ کوڕە غەمێ مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلە جوانێ مەیرۆ
کچکە جوانێ مەیرۆ
لەبەر کیژۆڵەی کوردستان
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لۆ لۆ
دەچنە هەوار دەچنە کوێستان
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
غەمبارم ڕەنجەڕۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ کوڕە غەمی مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلێ جوانێ مەیرۆ
ئۆف کچکە جوانێ مەیرۆ
لەبەر کیژی نێو سەردەشتێ
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لێ لێ
دەڕۆن دەچنە باغ و گەشتێ
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
غەمبارم ڕەنجەڕۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ کوڕە غەمێ مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلێ جوانێ مەیرۆ
ئاخ کچکە جوانێ مەیرۆ
لەبەر بێریە لادێی خانێ
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لێ لێ
شل شل دەڕۆن بۆ بنەبانێ
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
غەمبارم ڕەنجەڕۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ کوڕە غەمێ مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلێ جوانێ مەیرۆ
ئۆف کچکە جوانێ مەیرۆ
لەبەر ئەو کیژە چەند جوانە
هەی لێ لێ هەی لێ لێ هەی لێ لێ لێ لێ
گەردنی وێنەی گوڵدانە
غەمی خۆم نییە و غەمی تۆمە
لە دووری تۆ سێبەڕۆمە
دەڵێ هەتیو غەمێ مەخۆ
خەونم دیوە و هی تۆمە
پۆلێ جوانێ مەیرۆ
ئاخ کچکە جوانێ مەیرۆ