فرمێسک حافز

بێوەفا

بە دەنگی: فرمێسک حافز
ئەلبۆم: ئارەزووی فڕین
شێوەزار: سۆرانی
143
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی هەر دوو دیدەم بێوەفای کردم

خۆ من ئەزیزەکەم پیری دەستی تۆم
پیری بێمەیلی و بێوەفایی تۆم
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی هەر دوو دیدەم بێوەفای کردم

کەسێ کە پیر بێ دڵ بە هیچ نادا
حەیفە بۆ ئەو عومرەی هەر دوو دیدەم بۆ تۆم بەبا دا

تەبیبێک بێنن دەس لە دڵم نێ
یا چاکم بکا یا لە گڵم نێ