
گوڵی نەوبەهاری من قەراری من تۆی
نەک بە تەنیا هەر گوڵی بەهاری من تۆی
یارەکەی جارانەکەی شاخ و بنارێ
وەرەوە جێژوانەکەی بەهاری پارێ
شنە دڵبژوێنەکەی وەرزی بەهاران
وەرە با هەڵتمژم بە دابی جاران
دڵبەرەی نازدارەکەی گەردن بە خاڵم
بەندی دڵ، سۆمای دییە، ڕووناکی ماڵم
وەرە گاهێ بە نیگاهێ
بەو بەڵێنەی کە بوومان وەفا بکە
یادی مە بکە
تێپەڕیت گەر لەو بنارە یادی من کە
جارێکیکە بەم بەهارە یادی من کە
دڵبەرەی نازدارەکەی گەردن بە خاڵم
بەندی دڵ، سۆمای دییە، ڕووناکی ماڵم