
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
ئێستا کە پیرم پێم ئەڵێن خاڵۆ
بەرتیلیش ئەدەم نامبەنە ماڵۆ
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
شەرت بێ لە داخی خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم کەم بە کوڕەکەی چواردە ساڵەی نۆ
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
من نە خاڵۆم و نە خاڵۆ منم
دێوانەی خاڵی گۆنا و گەردەنم
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
پێم ئەڵێی خاڵۆ گوایێ من پیرم
ژاراوی نەشتەر ئەدەی لە بیرم
ژاراوی نەشتەر ئەخەی وە بیرم