زارا ڕۆژهەڵاتی

هەر تۆی قسەی عیشقم

بە دەنگی: زارا ڕۆژهەڵاتی
شێوەزار: سۆرانی
70
هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە
حەز لە کەس ناکەم قەت تاکوو دونیا ماوە
هەر تۆی قسەی عیشقم توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە

ڕەنگزەرد و چاو بە گریانم بە خودای بێ تۆ
بێدەنگ و مات و خەمبارم بە خودای بێ تۆ
جا بۆ چیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ
ئەو ژیانە بێ تۆ، تۆی قسەی عیشقم

هەر تۆی خۆشەویستم بە دڵ دەتپەرەستم
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی شیعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت وەڵڵا بێ مەی مەستم
بیللا بێ مەی مەستم تۆی قسەی عیشقم