حەمە قوتو

ڕەیحان

بە دەنگی: حەمە قوتو
شێوەزار: سۆرانی
42
ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم

نە شەرتت شەرتەن نە نامەت نامە
پارچەیێ قاقەز دوعا و سەلامە
ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم

قاقەز ئەنووسم بە خوێنی دەسم
ئەیدەم بە شەماڵ بیوا بۆ دۆسم
ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم

بە سەرگەردت بم بازی ئەبرۆ ڕەش
هاژەی باڵت دێ چون واشە لە کەژ
ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم

ئەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی سەر بنێمەوە
ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم

ڕەیحان تۆ قەزات لە خاڵوانم
جێگای شەوی تۆ من نازانم