کامەران موستەفا

هەی یاران

بە دەنگی: کامەران موستەفا
شێوەزار: سۆرانی
41
هەی یاران ئەی خۆشەویستان دیسان ماڵاوا
کێ دەزانێ جارێکی تر ئەمانبیننەوە
کۆڵ و کۆڵ، هۆبە بە هۆبە ئەڕۆین ڕێ ئەبڕین
دڵنیا بن لەو ڕێگەیە هەموومان ئەگرین

ئەوە ئەمساڵ دوو هەزارە
نە دێمان دێ نە شار شارە
کێ بەرپرسە لەم ژیانە
ئا لەم بارە نالەبارە
خۆ بڕیار بوو خاک و خۆڵ بە چنگ و پەل بژار کەین
نەک بە تەنها جێت بێڵین بڕۆین و هەموو بار کەین

باش بزانن لەوەتەی لای ئێوەمان چۆڵ کردووە
خەندەی لێوی هەر دوو جەرگم هەر لەو ڕۆژەوە مردووە
بۆیە ئەڵێم هەزار خۆزگەم بە ڕۆژانێ کە هەموومان
سروودەکەی جاران ئەڵێین

دێینەوە، دێینەوە، دێینەوە
ئێمە دێینەوە ڕووەو وڵاتێکی وێران
ڕووەو شار و شارۆچکەکان
ڕووەو ماڵە ڕووخاوەکان