محەمەد ماملێ

ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە ٢ (مەگری گیانی شیرینم)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
25
لەسەر ڕێیە ڕاماوم گیانە هەر چاوەڕوانی تۆمە
بە دەستی دڵ ئەسیرم گیانە لوتفێکیت نییە بۆ مە
بوومە مەشموولی برۆت گیانە ئیجباریی چاوی تۆمە
لادت ڕەقیب لە یارێ گیانە لەمێژ ساڵە ئی خۆمە

قەسری خەیاڵ ساز دەکەم گیانە خشتێک زێڕ خشتێک زێو بێ
ئەسپی لە ئەسپی ڕەوەی گیانە بەرن بووک سواری وی بێ
ناردوومە جلکی بووکێ گیانە لە حەڵەب و شامێ بێ
هەڵپەڕکێی بۆ ساز دەکەم گیانە کەس خۆشیی وای نەدیبێ

ئای مەگری مەگری مەگری گیانە مەگری گیانی شیرینم
هەرچەن بە کزیت دەبینم گیانە دەکولێنەوە برینم
خۆ من وەک کاکە مەمی گیانە عاشق بە خاتووزینم

کوا ئەوە دڵدارییە گیانە وەکوو پەروانە نەبێ
لە ڕاستی دڵنیا بم گیانە لە خودای دەکەم تەڵەبێ
سەفەرێکی ساز دەکەم گیانە دەڕۆم دەچمە حەڵەبێ
جلە بووکی بۆ [دێنم لەبەر پەریاندا نەبێ]

بۆچی فەرمووتە دەڵێی گیانە هەر لارەمل بێ جوانە
خۆ تۆ قاتڵی یەکێک نیت گیانە چاوت قاتڵی دوانە
زولفت بە شانە مەکە گیانە هەر بەبێ شانە جوانە
چ بکەم بە خۆم ناوەستم گیانە شێتی بێوەفایانە