حەمەڕەئووف کەرکووکی

باوی عەبا نەماوە

بە دەنگی: حەمەڕەئووف کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
257
دە فڕەی دە گوڵ دە فڕی دە باوی عەبا نەماوە
بۆ سەر شەقامی کاوە لایدە ئەو پرچە خاوە
بە جلی کوردی زۆر جوانە بۆیە پەسەند کراوە
باوی عەبا نەماوە

لەسەر ڕێگای نازداران جووتە جووتە دڵداران
بڕۆن و بەستە بڵێن هەر وەکوو جاری جاران
لەیلێ چەندە نەشمیلە یاخوا بێ بێ بە مێوان
دە فڕەی دە گوڵ دە فڕی دە باوی عەبا نەماوە
بۆ سەر شەقامی کاوە لایدە ئەو پرچە خاوە
بە جلی کوردی زۆر جوانە بۆیە پەسەند کراوە
باوی عەبا نەماوە

لە شەقامی مەولەوی هەر وەکوو بووک دەرکەوی
لەیلێ لە خوام داوایە لە جوانیتا سەر کەوی
باوی عەبا نەماوە وەک بووکی تازە شەوی
دە فڕەی دە گوڵ دە فڕی دە باوی عەبا نەماوە
بۆ سەر شەقامی کاوە لایدە ئەو پرچە خاوە
بە جلی کوردی زۆر جوانە بۆیە پەسەند کراوە
باوی عەبا نەماوە