حەمەڕەئووف کەرکووکی

چەند جوانە

بە دەنگی: حەمەڕەئووف کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
14
چەند جوانە ئەو عەشقە لە ڕەنگی گوڵ دەچێ
سڵ ناکا لە پیریم بە ڕۆحما ڕۆ دەچێ

ئەی عەشقی تاقانە ئەستێرەی ڕوانینم
تاقانە عەشقەکە پاکترین ئەوینم
بە وەفا باڵ دەگرێ پەروانەی ئازادیم
تۆ نەبیت کێ دێتە ژێر باڵی تەنیاییم
سڵ ناکا لە پیریم بە ڕۆحما ڕۆ دەچێ
چەند جوانە

دڵنیام تاقانە تۆ نەبیت سبەینێ
گزنگیش لە چاوما پەشێوی دەچێنێ
تەماشا چەنێ جوانی لە تریفەی مانگ دەچی
سڵ ناکەی لە پیریم لە چاوما خۆت دەشۆی
سڵ ناکا لە پیریم بە ڕۆحما ڕۆ دەچێ
چەند جوانە