حەمەڕەئووف کەرکووکی

وەرە قوربان

بە دەنگی: حەمەڕەئووف کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
13
باغی سێوی گوڵ لە لێو شێت و شەیدام کەوتمە کێو
لێم حەرام بوو شام و شێو بۆ نازدارەی خەندەلێو

ئارەقی مەمکی یارێ شیرینە وەکوو هەنارێ
لە عەشقی چاوەکانی سەر هەڵئەگرم لە شارێ

دەمی بە پێکەنینە گوڵ زوڵفی ئەشرەفینە
ددان دوڕ، ڕوو مرواری ئەسمەران خوێنیان شیرینە

ئەبڕۆی ڕەشی کەمانی زوڵفی ڕەشەڕێحانی
بە عینوان هەڵئەبڕێ چاوەکانی