عەلی خەندان

خانمۆڵ وا بێ

بە دەنگی: عەلی خەندان
شێوەزار: سۆرانی
106
ئەگەر دەمزانی خەجیج گیان دڵداری وایە
قەتم نەدەکرد بەقوربان با هەر نەبوایە
قەتم نەدەکرد چاوکاڵ گیان با هەر نەبوایە
زیزبوونی کەژاڵ بەخودای عەمری خودایە
خانمۆڵ وا بێ نەخشین وا بێ، بێ بە لەنجە و لار بێ
نێرگز و شەمع و پەروانە موژدەیە بەهار بێ

ئاخ بە تفەنگی بڕنوو نەخشین بانە چۆل دەکەم
بە تفەنگی بڕنوو کەژاڵ بانە چۆل دەکەم
ئەو شەڕە لەسەر بەخودای نەرم و نۆڵ دەکەم
ئەو شەڕە لەسەر کەژاڵێ نەرم و نۆڵ دەکەم

ئەی کێوی ئاربابا کەژاڵ گیان خاکەکەی سوورە
کێوی ئاربابا بەقوربان خاکەکەی سوورە
بەقوربانی بم خەجیج گیان ئەو قەدبلوورە
خانمۆڵ وا بێ نەخشین وا بێ، بێ بە لەنجە و لار بێ
نێرگز و شەمع و پەروانە موژدەیە بەهار بێ

ئەی بەخێرێیتەوە جوانێ گیان لەو کیژە کوردە
حەیف بۆ من و تۆ بەقوربان دەسمان لێک بەردا
جەرگی لەت کردووم کوشتوومی ئەو گەردنە زەردە
وا بێ خانمۆڵ وا بێ نەخشین وا بێ، بێ بە لەنجە و لار بێ
نێرگز و شەمع و پەروانە موژدەیە بەهار بێ