ژولیا حوسێن

سەر لەسەر ڕانی

بە دەنگی: ژولیا حوسێن
شێوەزار: سۆرانی
79
عاشق بووم ماڵوێران بووم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
بە برینی خۆم نەزانی
کوێر بم نەمزانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
با بڕوا بە نەحلەت بێ
کوێر بم نەمزانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
نامێنمەوە لە شاری
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم

یار بۆ من بێوەفا بوو
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
تازە ناکەم دڵداری
کوێر بم نەمزانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
تازە ئەچمە بیابان
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم
نامێنمەوە لە شاری
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم