
هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت
و بەرەو لای ئێوە ئەفڕێ
لە پێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات
و ڕوو لە ئێوە و ڕوو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئمجا بەرەو کوورەی دڵتان هەڵدەفڕێ، هەڵدەفڕێ
بیرتان ئەکەم لەم غوربەتە سەختەمەوە بیرتان ئەکەم
لەم ئازارە بێ کۆتایی و بێ بنەوە بیرتان ئەکەم
ئارەزووی دیدارتان ئەکەم
بیرتان ئەکەم، بیرتان ئەکەم
هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت
و بەرەو لای ئێوە ئەفڕێ
لە پێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات
و ڕوو لە ئێوە و ڕوو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئمجا بەرەو کوورەی دڵتان هەڵدەفڕێ، هەڵدەفڕێ
هەموو شەوێ لە مرواری و فرمێسکی ئەم غوربەتەوە
ملوانکەیەک دەهۆنمەوە بۆ مەلی جوانی شارەکەم
هەموو شەوێ لە گوڵزاری ئەم غوربەتە، ئەم غوربەتە
چەپکێ گوڵی سوور ئەچێنم بۆ ناو گوڵدانی شارەکەم
هەموو شەوێ دێم لە دەرگای دڵتان ئەدەم
هاوار ئەکەم بیرتان ئەکەم
هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت
و بەرەو لای ئێوە ئەفڕێ
لە پێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات
و ڕوو لە ئێوە و ڕوو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئمجا بەرەو کوورەی دڵتان هەڵدەفڕێ، هەڵدەفڕێ