محەمەد ماملێ

سەد بریا یار لێرە بایە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
65
وێڵی مەکانی بێستوونم
عاشقی گەنجی فەرەیدوونم
لە نێو عاشقاندا مەجنوونم
سەد بریا یار لێرە بایە

بەو قورعانەی لەسەر دەستم
لەت لەت کرێم لەسەر پۆستم
نانێم مەیلی کۆنەدۆستم
سەد بریا یار لێرە بایە

ناکێشم نازی تۆ چیدی
هات ڕابرد بە توند و تیژی
کەنگێ خراپەت لە من دی
سەد بریا ئەو قسە ڕاست بایە

لە پلیکانان وەسەر کەوت
ڕیشەی شەدەی وەبەر کەوت
لە عەیبەتان نێوکم کەوت
سەد بریا یار لێرە بایە

گوڵ پەیدا بوون لە موکریان
غونچە پشکووت بە بای زریان
بەعزێک عاشق بۆی دەگریان
سەد بریا یار لێرە بایە

ڕووت ڕەش بێ لەگەڵ قەرارت
نەما شەرت و وەفای پارت
ڕەبی کوێر بێ سەبەبکارت
سەد بڕیا یار لێرە بایە