محەمەد ماملێ

هەوریلار - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
178
جا چۆن شێت نەبم هەوریلار نەدەم بە خۆمدا
گیانە نەدەم بە خۆمدا
چۆن خاکی عالەم هەوریلار نەکەم بە سەردا
گیانە نەکەم بە سەردا
حەیفە بۆ من و تۆ هەوریلار دەسمان لێک بەردا
گیانە دەسمان لێک بەردا
ئای کوڵەنجە ڕێ ڕێ گیانە دەسماڵ پەشمینە
خۆت لێ کردوومە هەوریلار کۆلکەزێڕینە
چەندە کافرە و بێ دینە

چاوێکم دێشێ هەوریلار چا نابێتەوە
گیانە چا نابێتەوە
ئەو گوڵەم لێ زیزە هەوریلار ئاشت نابێتەوە
گیانە ئاشت نابێتەوە
ئای کوڵەنجە ڕێ ڕێ گیانە دەسماڵ قاقانی
وەباڵت بە ئەستۆم هەوریلار زۆرم پێ جوانی
شیرن و لەبەردڵانی

باران دەبارێ هەوریلار ئاخ بەری بەیانە
گیانە بەری بەیانە
کەزێی دە یارم هەوریلار پەخش و پەخشانە
گیانە پەخش و پەرێشانە
ئای کوڵەنجە ڕێ ڕێ گیانە دەسماڵ پەشمینە
خۆت لێ کردوومە هەوریلار کۆلکەزێڕینە
چەندە کافرە و بێ دینە

باران دەبارێ هەوریلار دە نیوەشەودا
گیانە دە نیوەشەودا
دەیدا لە یارێ هەوریلار دە خورپەی خەودا
گیانە دە خورپەی خەودا
ئای کوڵەنجە ڕێ ڕێ گیانە دەسماڵ پەشمینە
خۆت لێ کردوومە هەوریلار کۆلکەزێڕینە
چەندە کافرە و بێ دینە