
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ گوڵ بێ شک نامرێ
هەرکەس بیبینێ بێ شک نامرێ
خەرمانەی داوە وەک خەرمانەی گوڵ
چینێ باڵابەرز، چینێ باڵاکوڵ
سوورەگوڵەکەی باخی جوانی
وێنە شیرینی قەندی لە بانی
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ گوڵ بێ شک نامرێ
هەرکەس بیبینێ بێ شک نامرێ
گوڵم سەیزادە شاڵی شل لە پشت
لەسەر ئەو شاڵە ئەرێ خۆم ئەدەم بە کوشت
لەسەر ئەو شاڵە خۆم ئەدەم بە کوشت
دەردی دووریی تۆ پەشێوی کردووم
خودا دەیزانێ تۆی دەوای دەردم
خودا دەیزانێ گوڵ تۆی دەوای دەردم
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ گوڵ بێ شک نامرێ
هەرکەس بیبینێ جوانێ بێ شک نامرێ