کەماڵ محەمەد

ئاشتبوونەوە

بە دەنگی: کەماڵ محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
125
بمبەرەوە بۆ هەوارم هەرچەن ئێستا بێ هەوارم
بمبەرەوە بۆ هەوارم هەرچەن هێشتا بێ هەوارم
ئاشنام کە بە خەونێکی خۆش لە خەویشا من بێدارم
نوێم کەرەوە بە نیگایە بمگەیەنە بە کازیوە
خۆر میوان کە بە رۆژانم دڵم تاریکی پۆشیوە
چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن
ماسی ناو ئاوێکی لێڵم بۆ کانی ڕوونم بەرن
چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن
ماسیم لە ناو ئاوی لێڵە بۆ کانی ڕوونم بەرن

لە ناو دەریادا غەرقم کە وەکوو دڵۆپێکی باران
بە نیوەمانگ سەیرم بکە لە خەونی قووڵی ئاسمان
وەکوو گوڵ پەڕپەڕئاسام بە ساتێک بکەرەوە
بۆ مناڵی و ڕۆژانی زوو یادگارییەکانم بەرەوە
چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن
ماسیم لە ناو ئاوی لێڵە بۆ کانی ڕوونم بەرن