
ئەوە سەحەرە
وەی گەلی برادەرینە وا من هەرچەن دەکەم لە وێ کۆنە دنیایێ
قاسیدێکم بە متمانین وەدەس ناکەوێ بینێرمە کنێ
بەژنێ باریک و دوو چاوێ بەڵەکێ و باسی دڵی خۆمی لەبۆ ببێژم
وەی لێ سەحەرە
گەلی برادەرینە وا من دوعایێکی دەکەم
پاک هەموو بڵێن ئامین
هەرکەسانێکی ببێتە بائیسی دوو دڵان
دەک ڕەبی خێر لە ماڵ و دڵی خۆی نەبینێ
ڕۆژی حەشرێ لەسەر بەردی سەخرەتوڵڵایێ ڕوو دەر نەبا سینگ لەبەر شەیتانی لەعینێ
وەی لێ سەحەرە