بێنام تاهیری

سێوە لاسوورە و کۆڵەنجەکەی مۆرە

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
86
هەی لە سێوە لاسوورەی سەر دووکانی سابڵاغێ
چی بکەم بۆ قاسیدێکی بۆ باس و بۆ سۆراغێ
یارم وەک شەکرەسێوە دەدرەوشێ لە نێو باخێ
هەی لە سێوە لاسوورەی زۆر جوانە بە دارێوە
زۆر لەمێژە چاوەڕێم عەمرم، چاوم بە ڕێوە

هەی لە سێوە لاسوورەی سەر دووکانی شنۆیە
چی بکەم بۆ قاسیدێکی بۆ باس و گفتوگۆیە
وەختە شێت بم لە تاوی بە نوێژی نیوەڕۆیە
یاڕەب ئاگادارت بێ ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
هەی لە سێوە لاسوورەی زۆر جوانە بە دارێوە
زۆر لەمێژە چاوەڕێم عەمرم، چاوم بە ڕێوە

هەی لە سێوە لاسوورەی سەر دووکانی بۆکانێ
چی بکەم بۆ قاسیدێکی بینێرمە لای چاوجوانێ
بۆ یەک چاوی هەرزانە حەوزە گەورەی بۆکانێ
هەی لە سێوە لاسوورەی زۆر جوانە بە دارێوە
زۆر لەمێژە چاوەڕێم عەمرم، چاوم بە ڕێوە

پەریزادەی گەورەماڵان
دینت بردم، ڕۆح بە تاڵان
دەڵاڵان
کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی مۆرە
چون خودابەردارە ئەی هاوار ئەو زوڵمە زۆرە
هەی ئەو زوڵمە زۆرە

چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بەنازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی مۆرە
چون خودابەردارە ئەی هاوار ئەو زوڵمە زۆرە
هەی ئەو زوڵمە زۆرە

بە تۆی ئەڵێم چاوئەستێرە
هەر ئەمڕۆمان ماوە لێرە
خزمەتێکمان پێ بسپێرە
کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی، کۆڵەنجەکەی مۆرە
چون خودابەردارە ئەی هاوار ئەو زوڵمە زۆرە
هەی ئەو زوڵمە زۆرە