سەعدون کاکەیی لوقمان سەلیم

ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی - سان، شاناز، سەعدون کاکەیی و لوقمان سەلیم

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی و لوقمان سەلیم
شێوەزار: سۆرانی
76
گەنمەشامی لەو خوارە پێی ئەڵێن گوڵە کاباب*
خۆ من شێتی باڵای تۆم بە چل پیر و ئەسحابە
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
دە وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

خۆ من چۆمی کەڵوێز** نیم بێمە خوارێ بە چەمە**
لەبەر خۆفی خودا نەبێ وەک جوو بۆت دەگرم شەمە
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
دە وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

هەر لێرە تاکوو بۆکان ڕایدەکێشم خیابان
یا بە ماشێن دەیهێنم یا بە فڕۆکەی ئاسمان
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
دە وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

گەرمیانی یا کوێستانی ماشەڵاو لێ بێ جوانی
گەرمیانی یا کوێستانی وەی شلومل خانومانی
وەسفی تۆیان بۆ کردووم بە جلی کوردییەوە جوانی
ئاگاداری باڵات بێ کاک ئەحمەد لە سلێمانی
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
دە وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی
*= "گوڵە کاباب" هەڵەیە "گوڵە کابە" دروستە.
**= چۆمی "کەڵوێ" دروستە نەک "کەڵوێز" کە دەبێتە ڕووباری زێی بچووک. "چەمە" واتای هۆنراوەکە سەقەت دەکا ئەسڵی شیعرەکە "خۆ من چۆمی کەڵوێ نیم بێمە خوار لە لندی"یە کە مامۆستا ماملێ لە چەن گۆرانیدا خوێندوویەتی.