
سوێند بێ لەمەودوا ناوت ناهێنم
چونکە بێوەفای وازت لێ دێنم
وازم لێ بێنە ئیتر ناتناسم
لەلای ئەم و ئەو قەت نەکەی باسم
فەلەک ڕاست بڕۆ، فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی من جوانە یاخود مانگی تۆ
وەرە نازەنین یاری وەفادار
مەیلی ئەمساڵت باشترە لە پار
فەلەک ڕاست بڕۆ، فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی من جوانە یاخود مانگی تۆ