سەعدون کاکەیی

شیرین تەشی دەڕێسێ

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی
شێوەزار: سۆرانی
67
سەرمایەی سەودام کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە
هەر پێچشی تایێکی سەد ئاشووبی تێدایە
بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە
بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە

لە سەرووی قامەتی یار عەتر و عەبیر دەباری
دڵانی خستە لەرزە لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا لەسەر عوزار و زاری
دونیا بە ئینتیزاری شیرین تەشی دەڕێسێ
ئامان شیرین گیان، هاوار شیرین گیان

تەشی وەکوو دڵی من لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە ئەتوار و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ زوڵفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەر دا ڕۆژ گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینتیزاری شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان ئامان شیرین گیان
هۆنراوەی مەقام: نالی
ئەسڵێ هۆنراوەی گۆرانیی 'شیرین تەشی دەڕێسێ' لە هۆنراوەی وەفایی وەرگیراوە.