عەدنان کەریم

هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
112
بە دەنگی خۆش بمهێنە جۆش
بە بۆنی خۆش بمکە سەرخۆش
بژین بە کامەرانی، بە خۆشی و شادمانی
سەیری خۆت کەی ئەزانی
چەندە شیرین و جوانی
ئەی گوڵم عەمرم گوڵێ

ئەمڕۆ فەسڵی بەهارە
کاتی گوڵ و گوڵزارە
دەرکەوە گوڵ
بولبول بەو دەنگە خۆشە
لە بۆنی گوڵ بێهۆشە
دەستی گرت پیر و جوان
بە سۆزی شمشاڵی شوان
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ