
بڵێن بەو بووکی تازەی یەک شەوەم گەر هاتە سەر نەعشم
نەڵێ خۆی بۆ وەتەن کوشت و لە ڕێی عەشقی منا نەژیا
وەزیفەم بوو لە پێناوی وڵاتێکا سەرم بەخشم
کە تۆی پەروەردە کرد بۆ من لە دامێنی چیا و کەژیا
ئەگەر خوا پێی بەخشیت هەتیوێ پێی بڵێ ڕۆڵە*
لە من فرمێسکی ویست باوکت لە تۆش داوا ئەکا تۆڵە
لە تۆش داوا ئەکا تۆڵە