شاخەوان هەڵەبجەیی

دایک

بە دەنگی: شاخەوان هەڵەبجەیی
ئەلبۆم: کەنیلە
شێوەزار: سۆرانی
38
وا نەڕۆشتی کە بێیتەوە ساتێکی تر بتبینمەوە
وا نەڕۆشتی جارێکی تر سەدای دەنگت ببیستمەوە
بە لایە لایەی پڕ لە سۆزت لە باوەشتا ژیر ببمەوە
ئەی دایە گیان
لە بیرم دێ کە مناڵ بووم
زۆر ئەترسای لە ڕۆژانێ ماڵی دڵت جێ بهێڵم کەس هاوارم پێ نەزانێ
زۆر ئەترسای لە ڕۆژانێ کە گەورە بووم [*؟} لە زێدی خۆم هەراسان بم
ڕۆحم وەک پەڕەندە بفڕێ
بەڵێ دایە حەق بە تۆ بوو
خەم و ترست بێ هۆ نەبوو
هەواری نوێی ئەم غوربەتە باخێکی پڕ چرۆ نەبوو
لێم ببوورە تۆ دایە گیان ڕۆژگاریش بێبەزەیی بوو

لێم ببوورە، لێم ببوورە کە کۆچت کرد لای تۆ نەبووم
تا تێکەڵ بێ دواهەناسەت بە تاسەی هەناسەی ماندووم
لێم ببوورە، لێم ببوورە... ئەی دایکی شیرینم