شاخەوان هەڵەبجەیی

سۆزی گریان

بە دەنگی: شاخەوان هەڵەبجەیی
ئەلبۆم: کەنیلە
شێوەزار: سۆرانی
38
کە سۆزی گریان گەرووم پێ دەگرێ ئازاری کۆچت وا بە ڕێوەیە
وادەی سەفەری ئەزیزانمە و گەڵاڕێزانی مەرگی پێوەیە
بارگەت بۆ کوێیە و بەرەو کوێ دەڕۆی بۆ جێمان دێڵی بەم ناوەختە
ئەی بۆ نازانی خەمی دابڕان هێندە ئازاری بە سوێیە و سەختە

ئێستا هەواری دڵ سەرابێکە و بووەتە بیابان جەستەی بێ گیانم
وەک وەرزی بەهار بگەڕێرەوە تا ئاوەدان بێ باخچەی ژیانم

کە سۆزی گریان گەرووم پێ دەگرێ ئازاری کۆچت وا بە ڕێوەیە
وادەی سەفەری ئەزیزانمە و گەڵاڕێزانی مەرگی پێوەیە