محەمەد عەباس بارام

ئامان لە لەنجە و لار

بە دەنگی: محەمەد عەباس بارام
شێوەزار: سۆرانی
34
دڵم هەمیشە لە کوردستانە
لە کوردستانە
هەر دەم عاشقی کیژی کوردانە
نازی کوردانە
چونکە کیژی کورد باوەفا و جوانە
خوێنگەرم و جوانە
پەروەردەی دڵ و هەستی کوردانە
خاکی کوردانە
ئاوارەی کێو و هەردانم مەکە
هەردانم مەکە
ئارەزووی چاوی گریانم مەکە
گریانم مەکە
ئامان لە لەنجە و لار
های لەو لەنجەیە
زۆر بە لەنجەیە
من حەزم لە کراسی کرێشەیە
گیان کۆڵەنجەیە
ڕۆیشتنەکەی بە نووکی پەنجەیە
سەری پەنجەیە

من شێت و شەیدای ئەو بەڵەکچاوەم
ئەو بەڵەکچاوەم
کوژراوی دەستی باڵا لەولاوەم
باڵا لەولاوە

من شێت و شەیدای ئەو لیمۆ کاڵەم
لیمۆ کاڵەم
کوژراوی دەستی ئەو خەت و خاڵەم
ئەو خەت و خاڵەم
ئاوارەی کێو و هەردانم مەکە
هەردانم مەکە
ئارەزووی چاوی گریانم مەکە
گریانم مەکە
ئامان لە لەنجە و لار
ئاخ لە لەنجە و لار
داخ لە لەنجە و لار
ئامان لە لەنجە و لار
واخ لە لەنجە و لار
غەمبار و بێزار
دڵ بۆ تۆ شێتە
بۆت دەکا هاوار
پڕ ئێش و ئازار

ئەرێ بە وێنەی کەو بە لەنجە و لارە
هاوار بە ماڵم
دێوانەت کردم لەیل و ئێوارە
شێت و عەوداڵم
هەر وەک بازووبەند ئەتخەمە باڵم
ئەتخەمە باڵم
نەک ساتێ دوور بی

قەزات لە ماڵم
چاوی چاوەڕێم پڕ لە خوون مەکە
پڕ لە خوون مەکە
فەرهادم وێڵی بێستوون مەکە
ئامان لە لەنجە و لار
هاوار بە ماڵم
هەر وەک پەروانە سووتاوە باڵم
وێرانە حاڵم
شەو تا بەیانی بۆ تۆ ئەناڵم
سۆزێ بە حاڵم