محەمەد عەباس بارام

سەربازی ون - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: محەمەد عەباس بارام
شێوەزار: سۆرانی
34
کە وەفدێک دەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون
تاجەگوڵینەیەک دێنێ
ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ:
"کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟"
دەڵێم: گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگایێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە، لەم وڵاتە
لەسەر هەر بستە زەمینێ
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ
تاجەگوڵینەکەت دانێ
هۆنراوە: پەشێو