حەسەن زیرەک

شیرین گیان

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
21
بۆچ من لە جوملەی شیرین گیان
عەبدی خودا نیم شیرین گیان
ڕۆژێ لە دەست شیرین و شیرین گیان
کە ساتێ لە دەست شیرین شیرین گیان
مێحنەت ڕەها نیم شیرین گیان
ئای شیرین شیرین... شیرین و شیرین گیان
شیرین گیان
ئارامی گیانم شیرین گیان

ئەرێ هەستە لە خەوێ شیرین گیان
هەستە لە خەوێ شیرین گیان
بزانە چیم دەوێ شیرین گیان
وەی لە گەردنی زەردت شیرین گیان
لە گەردنی زەردت شیرین گیان
دوو ماچم دەوێ شیرین گیان
دەردێکم گرتووە شیرین گیان
ناسرەوێ تاوێ شیرین گیان
ئەر وەی شیرین شیرین... شیرین و شیرین گیان
وەی شیرین شیرین... شیرین و شیرین گیان
ڕۆحی ڕەوانم شیرین
ئارامی گیانم شیرین و شیرین گیان
ئەرێ ماڵ بێ کابانم شیرین گیان

لێت گلەیی بێ شیرین گیان
وەی گلەیی دەکەم شیرین گیان
بە لای خوداوە شیرین گیان
دەروازەی مەینەت شیرین و شیرین گیان
بۆ من کراوە شیرین گیان
ئاوری تێ بەردارم شیرین و شیرین گیان
ئەو جووتە چاوە شیرین گیان
ئەر وەی شیرین شیرین... شیرین و شیرین گیان
وەی شیرین شیرین... شیرین و شیرین گیان
وەی ڕۆحی ڕەوانم شیرین گیان
ئارامی گیانم شیرین گیان
ئەرێ ماڵ بێ کابانم شیرین گیان