
لە دووری باڵات کەژاڵ گیان بووم پەڕەوازە
لە دووری باڵات کەژاڵێ بووم پەڕەوازە
غەمبارت کردم بەوەڵڵا زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم دە بڕۆ دەی ژن بێ مەجازە
ئاوری تێ بەردام ماندوو بووم ڕێگام هەورازە
ڕێبوار و ڕێبوار کەژاڵ گیان بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ نازەنین نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس کەژاڵێ من عەیارت بم
شەرتە تا مردن بابەکەم فیداکارت بم
ڕێگاکەم دوورە وەی مەنزڵم شنۆیە
چی بکەم دڵە سەگەکەم تالبی تۆیە
هاوار بە ماڵم بەبیللا دڵ ڕەنجەڕۆیە
وەک کەو لە قەفەس دڵەکەم لە گفتوگۆیە
ڕێبوار و ڕێبوار کەژاڵ گیان بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ بابەکەم نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس بەقوربان من عەیارت بم
شەرتە تا مردن کەژاڵ گیان فیداکارت بم
ڕێگاکەم دوورە ئەرێ مەنزڵم ورمێیە
دڵم زۆر خۆشە نازەنین یارم نەرمێیە
کۆتری سەرباڵ شین نیشتووە نامەی یاری پێیە
ڕێبوار و ڕێبوار بابەکەم من بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ نازەنین نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس کەژاڵێ من عەیارت بم
شەرتە تا مردن بابەکەم فیداکارت بم
ئەو چاوە جوانەی ئەی هاوار خودا بە تۆی داوە
مەینەتی دنیا کەژاڵێ هەر بۆ من ماوە
لە دووری باڵات کەژاڵ گیان جەرگم سووتاوە
تۆ بیت و ئەڵڵا بەقوربان بەرکە بەملاوە
ڕێبوار و ڕێبوار کەژاڵێ بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ نازەنین نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس کەژاڵێ من عەیارت بم
شەرتە تا مردن جوانێ گیان فیداکارت بم