تارا ڕەسوڵ حەمەڕەئووف کەرکووکی

بۆچی هاتی

بە دەنگی: تارا ڕەسوڵ و حەمەڕەئووف کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
82
بۆچی هاتی کە ئەتزانی ڕێگایێکم ناگەم بە تۆ
بۆ جێت هێشتم کە ئەتزانی دەستم گەیشتۆە دەستی تۆ
لافاو نەبووی کاتێ بەسەر دڵی وشکما هاتی و وەستای
کێڵگە نەبووی نەرمەبارانی گریانیشم پەڵەی پێ دای

ئاوازێکی ئاوارە بووی بۆ شەوگاری عەشق و باران
ڕێبوارێکی بێلانە بووی گەڵی نامۆتر لە جاران
هەناسەیەکی گەرمیان بووی کوێستان دەروونی کردەوە
دڵۆپێ بارانی شین بووی بە دەم هەناسەی سەردەوە

نامەیەکی داخراو بوو ئەو عەشقەمان کە هەڵم گرت
سەفەر ڕێیەکی درێژ بوو لەگەڵ تۆیا دوو بەشم کرد
تۆ چرا بووی من ڕووناکی، شووشەبەندی سووتانت بووم
تۆ دەریا بووی من باڵندە و من درەخت و بارانت بووم
بۆچی هاتی کە ئەتزانی ڕێگایێکم ناگەم بە تۆ
بۆ جێت هێشتم کە ئەتزانی دەستم گەیشتۆە دەستی تۆ
لافاو نەبووی کاتێ بەسەر دڵی وشکما هاتی و وەستای
کێڵگە نەبووی نەرمەبارانی گریانیشم پەڵەی پێ دای