بەختیار ساڵح

وەی لە جووتە خوشکە

بە دەنگی: بەختیار ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
110
وەی لەو جووتە خوشکە چەندە نازدارن
نموونەی جوانی و دیاری بەهارن
بە چاویان دیارە عاشق و دڵدارن

یەکیان بۆنخۆش وەکوو گوڵەباخ
یەکیان وەک ئاسکە لەسەر شاخ
جەرگ و هەناوی منیان کردووە داخ
وەی لەو جووتە خوشکە چەندە نازدارن
نموونەی جوانی و دیاری بەهارن
بە چاویان دیارە عاشق و دڵدارن

کە دیانبینم بۆی ڕادەوەستم
بە چاوی بازیان سەرخۆش و مەستم
بە دەست خۆم نییە بردوویانە هەستم
ئەی لەو جووتە خوشکە چەندە نازدارن
نموونەی جوانی و دیاری بەهارن
بە چاویان دیارە عاشق و دڵدارن

باسیان بکەم بە گیان و بە دڵ
نەک ئەم هۆنراوە ببەمە ژێر گڵ
بۆیان بخوێنم وەک تەیری سەر چڵ
وەی لەو جووتە خوشکە چەندە نازدارن
نموونەی جوانی و دیاری بەهارن
بە چاویان دیارە عاشق و دڵدارن