ناسر ڕەزازی

نەکەی نا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
770
ئەرێ لە حوجرێیدا دەورم دەکرد
یەک لە ناکا بانگی لێم کرد
قوڕ وە سەر لێوئاڵیان برد
نەکەی نا، نەکەی نا، نەکەی نابێ
هەزار عاشق وەکوو من بۆ تۆ نابێ

تۆ بی و ئەوەی یاری جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
نەکەی نا، نەکەی نا، نەکەی نابێ
هەزار عاشق وەکوو من بۆ تۆ نابێ

خودا سابڵاغ باخچەی تێدا
قۆخ و هەنجیر پاڵیان وێک دا
لە دوای من دڵت بە کێ دا؟
نەکەی نا، نەکەی نا، نەکەی نابێ
نەتۆی نا، نەتۆری دڵت چا بێ

ئەرێ قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم
هەتا لە دونیایە بژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم
نەکەی نا، نەکەی نا، نەکەی نابێ
هەزار عاشق وەکوو من بۆ تۆ نابێ
شمشاڵ: قالەمەڕە