هاشم ڕەبیعی

ئەی گوڵ

بە دەنگی: هاشم ڕەبیعی
شێوەزار: سۆرانی
93
ئەی گوڵ با جارێ ڕووی تۆ ببینم
بێ یار و تەنیا بێ هاونشینم
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
یاری جوانی من وەفات نەماوە
عەهد و پەیمانت لە دەس بەرداوە
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ

ئەچی بۆ سەفەر تەنیا ئەمێنی
بمکە بە هاوڕێت بۆ هاونشینی
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ

سەبری نەماوە لە دووری یارم
ئەی گوڵ بۆ تۆیە دایم غەمبارم
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
هەموو دەردی من لە دووری یارە
لەبۆ دووری ئەو دڵم غەمبارە
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ

دڵداری جوانم بۆ تۆ غەمینم
بۆ تۆ بڕاوە ڕەنگ لە جەمینم
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ

دەردی دووری تۆ دەرمانی ناوێ
مەر بۆم بڕوانی بە گۆشەی چاوێ
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
ڕازی دڵی من بەرد ئەکا بە ئاو
یاخوا دوژمنیش نەیبینێ بە خەو
ئەی گوڵ، ئەی گوڵ