
قەسەم بەوەی دۆستی جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە
لەگەڵ تۆمە چاوئەستێرە
هەر ئەوڕۆکەم ماوە لێرە
سبحەی بە خودامان بسپێرە
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە
تۆ بیت و سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
قەسەم بە سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
ساتێ لە من بگرن سەبری
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە
موڵکی سابڵاغ و لاچینی
دەیدەم لە ڕێی پێکەنینی
کوشتوومی باڵای چاوشینی
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە
چاوت ڕەشن ئەبرۆت بە گۆل
سولەیمانیت بۆ بدەم بە سۆل
چاوت ڕەشن دەگەڵ برۆت
وەی بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
دایکت ماچ کەم یانە بۆخۆت
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم
هەتا لەو دنیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزاشیرینم کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری خوێنشیرینم کزەی جەرگمە