
بیر و خەیاڵم سەرلێشێواوە
هۆشم بێهۆشە نازەنین عەقڵم تۆراوە
وەسڵ و فیراقت بوون و نەبوونمە
نیمنیگای نازت ئازیزم *؟
دڵ بە پەرۆشە زار و نەخۆشە
لە وەسفی عەشقت مات و مەدهۆشە
هەر هاوار ئەکەم لە دەس تەنیایی
ماڵ وێران ئەکا دیدەکەم دەردی جیایی
با تاکوو دەمرین هەر پێکەوە بین
دەنا لە ژینا ڕۆحەکەم بەخۆڕا دەمرین
دڵ بە پەرۆشە زار و نەخۆشە
لە وەسفی عەشقت مات و مەدهۆشە