محەمەد گورجی

گوڵزاران

بە دەنگی: محەمەد گورجی
شێوەزار: سۆرانی
90
ئەی باخ و گوڵ و گوڵزاران
ئەی دەشت و سەرا و کۆساران
ئەی چیمەن و لالەزاران
ئەی مێرگ و مێرگوزاران
ئەمڕۆ ئەو یارە جوانە لە لامان میوانە
مەستن ئەم مێرگوڵانە بێ پیاڵە و پەیمانە

لە بەزمی ئەمڕۆ ئەبارێ شادی و سەفا
لە تیشکی نیگای یارا ئەخوێنن وەفا
ئاوا مەبە توخوا هەتاوی ئاسمان
با نەشێوێ ئەمڕۆ شادیمان