محەمەد گورجی

کوێستانان ئارام

بە دەنگی: محەمەد گورجی
شێوەزار: سۆرانی
87
کوێستانان ئارام هەوارگەی ماتەم
لالەزار بێدەنگ چون خێڵخانەی خەم
ئەی یار ئەی یار یار شادیی گیانم
بێرەو بۆ کێوسان من چاوەڕوانم

سوورەهەراڵە و چنوور و شەوبۆ
گوراڵە و مەزرە و وەرکەمەر و لۆ
ئەی یار ئەی یار یار شادیی گیانم
بێرەو بۆ کێوسان من چاوەڕوانم

پایەنازت کەم نێرگز و سۆسەن
چەپکەی گا و گۆڕاڵ دەستەی یاسەمەن
ئەی یار ئەی یار یار شادیی گیانم
بێرەو بۆ کێوسان من چاوەڕوانم