محەمەد گورجی

مەلی جوانی

بە دەنگی: محەمەد گورجی
شێوەزار: سۆرانی
196
پەشیمان بووە گیانە مەچۆ بۆ سەفەر
ڕێگای هەورازی نازدار خەمم مەخە بەر
با نەبمە شەیدای جوانێ کێو و دەشت و دەر
یار یار یار یار

ئەی مەلی جوانی ئاسۆی خەیاڵم
بووم خەرمانی خەم هەر تۆی شەماڵم
لە دوای کۆچەکەت جوانێ وەکوو عەبداڵم
یار یار یار یار

شەوان نامۆیە گیانە خەو لە چاوانم
بە خەیاڵ لە دووی نازدار تۆزی کاروانم
سۆنەی هەڵوەدای جوانێ گۆشەی ئاوانم
یار یار یار یار

خەرمانی ژینم سەراسەر ژانە
لە هەواڵی کۆچ ڕۆح سەرگەردانە
لە هەواڵی کۆچ نازدار ڕۆح سەرگەردانە
مەچۆ بۆ سەفەر جوانێ دڵ پەرێشانە
یار یار یار یار