
شەدەلارەکەی چاو بە خومارم ئیشوەدارم
ئەی یاری سابڵاغی
تاقە گوڵەکەی نێو گوڵعوزارم تەنیا یارم
ئەی یاری سابڵاغی
با وەک گوڵ لە لات بم با لە لای بم
ئەی یاری سابڵاغی
با گوڵڕێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم
دڵداری لێم یاخی
دیسان بارگەکەی چاو بە خومارم گوڵعوزارم
ئەی یاری سابڵاغی
دەڕوا بۆ کوێستان تەنیا یارم
ئەی یاری سابڵاغی
با گوڵڕێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم
دڵداری لێم یاخی