
وەرە گوڵی نێو باخم
تۆی سەرچاوەکەی ئاخم
ئاخی ناخی گیانمی
شەوقی شەوی ژیانمی
نازدارە دڵم زارە
بەم ئێوارە مەڕۆ واوە بەم ئێوارە دڵبەرێ
کاتێ کە ئەتۆ دەڕۆی وەختە گیان و دڵ دەرێ
دڵ کەیلی خەم و دەردە
دەستت لە جەفا بەردە
غەمگینی دووریی یارم
لە ڕێی خەما ڕێبوارم
نازدارە دڵم زارە
بەم ئێوارە مەڕۆ واوە بەم ئێوارە دڵبەرێ
کاتێ کە ئەتۆ دەڕۆی وەختە گیان و دڵ دەرێ
وەرە گوڵی نێو باخم
تۆی سەرچاوەکەی ئاخم
ئاخی ناخی گیانمی
شەوقی شەوی ژیانمی
نازدارە دڵم زارە
بەم ئێوارە مەڕۆ واوە بەم ئێوارە دڵبەرێ
کاتێ کە ئەتۆ دەڕۆی وەختە گیان و دڵ دەرێ