حەمەی نێرگز

باخم بێ بەرهەم

بە دەنگی: حەمەی نێرگز
شێوەزار: سۆرانی
366
باخم بێ بەرهەم یارم کەمتەرخەم
دڵم پڕ لە غەم، دڵم پڕ لە غەم
نازانم من چی بکەم خوایە من چی بکەم

سەوزە تۆراوە دڵی ئێشاوە
ئەسمەر تۆراوە دڵی ئێشاوە
کە لەسەر ڕێگا جارجار پێم ئەگا
ڕوو وەرئەگێڕێ زوو ئەڕوا بەولاوە
باخم بێ بەرهەم یارم کەمتەرخەم
دڵم پڕ لە غەم، دڵم پڕ لە غەم
نازانم من چی بکەم خوایە من چی بکەم

سەوزە وەرەوە ئاشت ببەرەوە
ئەسمەر وەرەوە ئاشت ببەرەوە
پەیمانی پێشووم پێ بدەرەوە
ئاواتی ونبووم بدۆزەرەوە
باخم بێ بەرهەم یارم کەمتەرخەم
دڵم پڕ لە غەم، دڵم پڕ لە غەم
نازانم من چی بکەم خوایە من چی بکەم

سەوزە تۆراوە دڵی ئێشاوە
ئەسمەر تۆراوە دڵی ئێشاوە
کە لەسەر ڕێگا جارجار پێم ئەگا
ڕوو وەرئەگێڕێ زوو ئەڕوا بەولاوە
باخم بێ بەرهەم یارم کەمتەرخەم
دڵم پڕ لە غەم، دڵم پڕ لە غەم
نازانم من چی بکەم خوایە من چی بکەم