
لەسەر پردێ گردیان سەنگەر
دینێ مەڕۆ دینێ
جووتێ نیزامی خۆڵبەسەر
خاڵەکەی نەسرینێ
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
دینێ مەڕۆ دینێ
جووتێ نیزامی قوڕبەسەر
خاڵەکەی نەسرینێ
ئیمجا لە خوار گۆیژەوە
دینێ مەڕۆ دینێ
ئەوە سولەیمانییە
خاڵەکەی نەسرینێ
ئیمجا یاری جوان و ڕێک
دینێ مەڕۆ دینێ
وەڵا کانێسکانییە
خاڵەکەی نەجیبێ
ئیمجا لە جەستەی گیانتا
دینێ مەڕۆ دینێ
وەڵا بەس چاوی جوانە
خاڵەکەی نەسرینێ
ئیمجا مابەین مەمکەکەی
دینێ مەڕۆ دینێ
وەڵا دوو پەنجە پانە
کوشتوومی بە لەرزینێ
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد
دینێ مەڕۆ دینێ
دەستم لە بۆ مەمکی جا برد
خاڵەکە نەسرینێ
ئیمجا کوڵمی سێو لاسوورە
دینێ مەڕۆ دینێ
تێیدایە خاڵی ورد ورد
خاڵەکەی نەشمیلێ
لەسەر ئاو پێی گەیشتم
دینێ مەڕۆ دینێ
داوای دوو ماچم لێی کرد
خاڵەکەی نەسرینێ
دەک ماڵی من دەی وێران بێ
دینێ مەڕۆ دینێ
ئەو کفرەم من بۆچی کرد
خاڵەکەی نەشمیلێ
من ئەو کفرەم بۆچی کرد
خاڵەکەی نەسرینێ
ئیمجار ئەو ماڵەی هەمە
دینێ مەڕۆ دینێ
هەمووی نەزری ئەڵڵا بێ
و خاڵەکەی نەشمیلێ
ئەوە بەشکوو کۆچەکەی
دینێ مەڕۆ دینێ
ئەوە بەرەو ماڵمان بێ
خاڵەکەی جوانێ
ئیمجا ئەو چاوە جوانە
دینێ مەڕۆ دینێ
ئەوە تۆ گێژی دەدەی
خاڵەکەی نەسرینێ
ئەوە وەی بەبێ عارەق
دینێ مەڕۆ دینێ
بۆخۆم سەرخۆشم دەکا
خاڵەکەی نەشمیلێ
ئیمجا چ خودابەردارە دەی غەرقم کەی لە غەم
ئیمجا مەیلم بدەرێ وەڵڵا یان زۆر و یان کەم
ئیمجا مەیلم بدەرێ و یان زۆر و یان کەم
لەسەر پردێ گردیان سەنگەر
دینێ مەڕۆ دینێ
جووتێ نیزامی قوڕبەسەر
خاڵەکەی نەسرینێ
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
کوشتمی بە لەنجە و لاری
و خاڵەکەی نەجیمێ